سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ دووشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە بەغدا بەڕێز ڤێلێ ڤاریۆلا.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی کۆی دۆخی نێوخۆیی و دەرەکی کرا، و باس لە دۆخی سیاسی ئێستای عیڕاق و لێکەوتەکانی کرا، و هەروەها گرنگی دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بەپێی دەستوور، و دانانی چوارچێوەی گونجاو بۆ دەرچوون لە قەیرانە سیاسییەکە.
و جەختیشکرایەوە لەسەر پێویستی دیالۆگی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ گەیشتن بەو لێگتێگەیشتننانەی کە وڵاتەکە بەرەو سەقامگیریی سیاسی دەبات و کاریگەری پۆزەتیڤی دەبێت لەسەر کۆی سێکتەرەکانی وڵاتەکە و نامەیەکی ئەرێنی دەگەیەنێت بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.