"هاوپەیمانیی نەسڕ" جەختدەکاتەوە لەوەی کە ئازادییەکان بۆ هەموو عیڕاقییەک وەکو یەکە و بەشبەش ناکرێت لە کۆی عیڕاقدا، و پێشەنگی ئەم مافانەش مافە مەدەنییەکان و مافی خۆپیشاندان و دەربڕینی هێمنانەیە لە داواکارییەکان. بەم پێیەش "نەسڕ" هەموو جۆرە سەرکوتکردنێکی خۆپیشاندەران و دەسبەسەردا گرتنی مافە مەدەنییەکان ڕەت دەکاتەوە. و مافی هەموو عیڕاقییەکانە لە هەر بەشێکی وڵاتەکەدا و لەو چوارچێوەیەشدا کوردستان کە داوای مافەکانی بکات، و هێمنانە گوزارشت لە داواکانی خۆی بکات.