هاوپەیمانیی نەسڕ: ئێمە بانگەوازمان کرد بۆ هەڵبژاردنی نوێ، و دواکاری نەخشەڕێگایەکی ڕوونین
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانیی نەسڕ: ئێمە بانگەوازمان کرد بۆ هەڵبژاردنی نوێ، و دواکاری نەخشەڕێگایەکی ڕوونین

ئەحمەد ئەڵوەندی، وتەبێژی "هاوپەیمانیی نەسڕ" جەختیکردەوە لەوەی: هاوپەیمانییەکەمان لە سەرەتاوە پەی بە مەترسی قەیرانەکە بردووە بۆیە چەندین دەسپێشخەریی ڕاگەیاند کە دواهەمینیان دەسپێشخەرییەکی سەرتاپاگیر بوو لە بەرواری ۲۲ی حوزەیرانی ۲۰۲۲دا و تیایدا داواکاری قۆناغێکی ڕاگوزەر/ئینتیقالی بوو کە بە هەڵبژاردنێکی نوێ کۆتایی پێ بێت، و ئەمەیش لەگەڵ پەیامەکەی سەید موقتەدا ئەلسەدردا یەکدەگرێتەوە کە دواکاری هەڵبژاردنێکی نوێ بوو.

و "ئەڵوەندی" وتیشی: "نەسڕ" داواکاری بەستنی دیالۆگێکی نیشتیمانییە تیایدا ڕێککەوتن بکرێت لەسەر چارەسەری دەستووری بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغە داهاتووەکە، و بەپێ نەخشەڕێگایەکی ڕوون، و دەرەنجامەکەی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و پاک بێت، بۆ قۆناغێکی دیموکراسی درووست و پتەو کە متمانەی جەماوەر بەهێز بکات بە سیستەمە سیاسییەکەی.

و وتەبێژی "هاوپەیمانیی نەسڕ": جەختیکردەوە کە دکتۆر حەیدەر عەبادی لە سەرەتاوە لەگەڵ چارەسەرکردنی قەیرانەکەدایە، و کۆی دەسپێشخەرییەکانی جەختیان دەکردەوە لەسەر چارەسەر نەک درووستکردنی لەمپەر.

و ئەو لایەنانەی که کە چارەسەریان ناوێت، یاخود ئەوانەی دەستگرتوون بە چارەسەرەکانی خۆیانەوە، وڵاتەکە بەرەو هەڵدێر دەبەن، و ئێمەیش لەگەڵ ئەم پەیڕەوەدا نین. پەیڕەوی "نەسڕ" دیالۆگ و میانڕەوی و چارەسەری میانڕەو/نێوەندگیرانەیە، و هەمیشە پێشەنگیی دەدات بە بەرژەوەندییەکانی گەل و سەقامگیرییەکەی و گەشەکردنی دەوڵەت.