هاوپەیمانیی نەسڕ: هیواخوازین قۆناغە داهاتووەکە چاککردنەوەی دۆخەکە بەخۆیەوە ببینێت و کار بکرێت بە ئاڕاستەی پێشکەشکردنی خزمەت بە گەلەکەمان
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانیی نەسڕ: هیواخوازین قۆناغە داهاتووەکە چاککردنەوەی دۆخەکە بەخۆیەوە ببینێت و کار بکرێت بە ئاڕاستەی پێشکەشکردنی خزمەت بە گەلەکەمان

لە کاتێکدا هیواخوازین کە قۆناغە داهاتووەکە چاککردنەوەی دۆخەکە بەخۆیەوە ببینێت و بە ئاڕاستەی پێشکەشکردنی خزمەت بە گەلەکەمان کار بکرێت، هاوکات ئێمە جەختیش دەکەینەوە بۆ ڕای گشتی کە پۆستی سەرۆکاییەتی وەزیران دەبێت لەپێناو هاوڵاتیان و دەوڵەتدا وەربگیرێت بۆ بنیادنانی دامودەزگایی نەک بۆ پڕکردنەوەی حەز و ئارزوومەندی دەسەڵات.

ئێمە هەر لە سەرەتاوە هەوڵەکانمان بە ئاڕاستەی دۆزینەوەی هاوکێشەیەکی درووست بوو بۆ ڕابەراییەتی کردنی قۆناغە داهاتووەکە پاش ئەو لێکەوتە مەترسیدارانەی کە وەکو دەرەنجامی کۆتا هەڵبژاردن هاتنە ئاراوە، و دەمانویست هاوکێشەکە و مەرجەکانی پێوەر بن بۆ دەستنیشانکردنی کەسەکان بە چاوپۆشی لە ناو و ناونیشانەکانیان.

و لەسەر ئەم بنەمایە لە ۲٤ی حوزەیرانی ۲۰۲۲دا دەستپێشخەری "هاوپەیمانیی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت"ـمان خستەڕوو وەکو دیدگایەک بۆ چارەسەرێکی سەرتاپاگیر بۆ هاوکێشەی حوکمڕانیی، و هەروەها وەکو نەخشە ڕێگایەکی واقیعیانە کە لە توانایدا بێت پەرتبوونە سیاسییەکە تێپەڕێنێت و لە لێکەوتەکانی پرۆسە سیاسییەکە تێبگات.

ئەمڕۆ و بۆ مێژوو جەختدەکەینەوە لەوەی: ئێمە لەگەڵ لۆژیکی هاوکێشەی نیشتیمانیی درووستداین کە لە توانایدا بێت قەیرانەکە و پەرتبوون و پەراوێزخستن و سەرکێشیی تێپەڕێنێت، و هەمیشە بیروباوەڕمان وا دەمێنێتەوە کە حوکمڕانی بریتییە لە هاوکێشەیەک بۆ بەها و بەرژەوەندییەکان و هاوسەنگی نیشتیمانیی و نێودەوڵەتی، و پێویستە سەرکردایەتییە سیاسییەکان خاوەنی ئەزموون و ژیریی و ئازاییەتی و سۆلیدارێتی بن بۆ سەرخستنی.

داواکاری سەرکەوتنین لە خودای مەزن بۆ برامان مەحمەد شەیاع سودانی لە کاندیدکردنی بۆ سەرۆکاییەتی وەزیران لەلایەن برا سەرکردەکانمانەوە لە چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات و بەرگری بکات لە سەروەریی وڵاتەکە.

خودا عیڕاق و گەلەکەی بپارێزێت.