دکتۆر عەبادی پێشوازیی دەکات لە باڵیۆزی نوێی ئێران لە بەغدا
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازیی دەکات لە باڵیۆزی نوێی ئێران لە بەغدا

سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ یەکشەممە، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی نوێی ئێران لە بەغدا بەڕێز مەحەمەد کازم ئال سادق و شاندی یاوەری.

لە سەرەتای دیدارەکەدا دکتۆر عەبادی پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی بەڕێز ئال سادق کرد بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرکەکانییەوە وەکو باڵیۆزی کوماری ئیسلامیی ئێران، و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا و ئومێدەواربوو که بتوانێت هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ پتەوتر بکات.

و هەروەها لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا و ڕێگەچارەکانی پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە، ئەمە و بێجگە لە تاوتوێ کردنی کۆی دۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی قەیرانە نێودەوڵەتییەکە لەسەر وڵاتاندا.

و دکتۆر عەبادی جەختیکردەوە لەسەر موکڕیی عیراق لەسەر پتەوکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا لەسەر بنەمای خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و گەلی دراوسێ و برا، هەروەها لەوەی کە عیڕاق موکڕە لەسەر دامەزراندنی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و کۆی وڵاتانی جیهان، و ئاماژەشی بۆ ئەوە کرد کە ئەو عیڕاقەی توانی سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا بەدەست بێنێت لە توانایدایە ببوژێتەوە و دەست بکات بە نۆژەندکردنەوە و بنیاتنان و سەقامگیربوون و دەبێت قۆناغە داهاتووەکە هەڵگری ئەم سیفاتە بن.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی ئێرانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی دکتۆر عەبادی کرد بۆ میواندۆستییەکەی، هاوکات گرنگی ئەو قۆناغەی وەیادهێنایەوە کە دکتۆر عەبادی ڕابەرایەتی کرد بۆ لەناوبردنی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش و سەقامگیربوونی عیڕاق.