دکتۆر عەبادی ئامادەی پرسەی کۆچکردوو کاپتن حەیدەر عەبدولرەزاق دەبێت
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی ئامادەی پرسەی کۆچکردوو کاپتن حەیدەر عەبدولرەزاق دەبێت

سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئامادەی پرسەی خوالێخۆشبوو کاپتن حەیدەر عەبدولرەزاق ئەلحەسەنی بوو کە لە دەمەوبەیانی ڕۆژی یەکشەممە گیانی لەدەستدا پاش پەلامارێکی ترسنۆکانە لە ناوچەی قادسییەی شاری بەغدا و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە و مانەوەی بۆ چوار ڕۆژ بە هۆی برینەکانییەوە گیانی سپارد، خودای گەورە لێی خۆش بێت و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

دکتۆر عەبادی سەرەخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەی کۆچکردوو و کەسوکار و هاوڕێکانی و نێوەندە وەرزشییەکە دووپاتکردەوە چونکە عیڕاق سیمبوڵێکی وەرزشی لەدەستداوە کە بۆ چەندین ساڵ لەڕێگەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عیڕاقەوە ناوی وڵاتەکەی بەرز کردبووەوە، هەروەها سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی جەماوەری هاوپەیمانیی نەسڕ کرد بەهۆی ئەوەی کۆچکردوو یەکێک بوو لە ئەندامان و کاندیدانی هاوپەیمانییەکە لە هەڵبژاردنەکانی پێشووتردا.

 

وإِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ