هاوپەیمانیی نەسڕ پرسە و سەرەخۆشی خۆی ڕادەگەیەنێت بەبۆنەی کۆچی دوایی کاپتن حەیدەر عەبدلرەزاق بەهۆی پەلامارێکی ترسنۆکانەوە
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانیی نەسڕ پرسە و سەرەخۆشی خۆی ڕادەگەیەنێت بەبۆنەی کۆچی دوایی کاپتن حەیدەر عەبدلرەزاق بەهۆی پەلامارێکی ترسنۆکانەوە

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هاوپەیمانیی نەسڕ ماڵئاوایی لە برامان کاپتن عەبدلرەزاق ئەلحەسەنی دەکات، کە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گیانی سپارد پاش پەلامارێکی ترسنۆکانە کە لە یاریگای گەڕەکەی قادسیەی شاری بەغدادا تووشی بوو و بەهۆیەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە و دوای چوار ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەکەدا کۆچی دوایی کرد، خودای گەورە لێی خۆش بێت و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

کۆچکردوو، سیمبوڵێکی نیشتیمانیی ڕاستگۆ و باوەڕدار بوو بە خودا، و قارەمانێک بوو توانی ناوی عیڕاق بەرزبکاتەوە کاتێک کە یاریزانی هەڵبژاردەی عیڕاق بوو بۆ تۆپی پێ ئەو هەڵبژاردەیەی کە توانی جامی پاڵەوانێتی میللەتانی ئاسیا بەدەست بێنێت لە ساڵی ۲۰۰۷.

بەبۆنەی ئەم کۆست کەوتنە هاوپەیمانیی نەسڕ سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردوو و کەسکوکار و هاوڕێ و نێوەندە وەرزشییەکە و جەماوەری هاوپەیمانیی نەسڕ دەکات چونکە جوانەمەرگ یەکێک بوو لە ئەندام و کاندیدەکانی لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا.