دکتۆرعەبادی پێشوازیی دەکات لە سەرۆک هۆز و ڕیشسپییەکانی پارێزگای زیقار
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆرعەبادی پێشوازیی دەکات لە سەرۆک هۆز و ڕیشسپییەکانی پارێزگای زیقار

سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ شەممە، لە شاری بەغدا، پێشوازیکرد لە سەرۆک هۆز و ڕیشسپییەکانی پارێزگای زیقار.

و دکتۆر عەبادی وێڕای بەخێرهاتنی میوانەکان هاوکات ستایشی ڕۆڵی سەرۆک هۆزەکان و تواناکانیانی کرد لە هاوکاریکردیان بۆ گۆڕینی دۆخی گشتی وڵاتەکە.

و دکتۆر عەبادی باسی لە داخرانە سیاسییەکە کرد کە بەرجەستە بووە لە شکستهێنان لە درووستکردنی حکومەتێک کە لە توانایدا بێت عیڕاق بەڕێوەبەرێت و خزمەتی گەلەکەی بکات و پێویستییەکانی توێژەکانی کۆمەڵگا پڕ بکاتەوە، هەروەها باسی لە دۆخی ئابووری ئەمڕۆی وڵاتەکە کرد کە سەرباری ئەو سامان و داهاتە نەوتیانەی کە بەدەستیان دێنێت بەڵام بە شێوەیەکی ناتەندرووست بەڕێوە دەبرێت و بەشێوەیەکی بێ پلانانە خەرج دەکرێت.

هەروەها عەبادی گۆڕانکارییە حکومییەکان لە سەردەمی کابینەکەی خۆیدا خستەڕوو، لەوانەش گۆڕینی ڕەفتاری سوپا و گێڕانەوەی متمانە و ڕێزی خەڵک بە دەزگاکە، لەڕێگەی کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵێک پرسی نائاڵۆز تیایدا کە هاوکات کاریگەریی گەورەیشیان هەبوو، ئەمەش ئەو ئەرکەیە کە دەبێت کەسی سەرکردە پێی هەڵسێت؛ چونکە سەرکردەی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە لەتوانایدایە خەڵک ئاڕاسته بکات بەرەو ڕێگەی ڕاست.

هەروەها دکتۆر عەبادی ئاماژەیکرد بۆ ئەگەرەکانی پەکخستنی ناکۆکییەکان و ڕۆشتن بە ئاڕاستەی ئامانجە گەورەکە کە ئەویش بریتییە لە کوژاندنەوەی ئاگری فیتنە و دووبەرەکیی و یەکخستنی وتار.

لەلای خۆیانەوە، سەرۆک هۆز و ڕیشسپییەکان ستایشی کابینەکەی دکتۆر عەبادییان کرد لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت و ئەو دەستکەوتانەی کە بەدەستهێنران، کە گرنگترینیان بەدەستهێنانی سەرکەوتن بوو بەسەر داعشدا و ئازادکردنی خاکی عیڕاق، و هەرەوەها ڕووبەڕووبوونەوەی تایفەگەریی، و بەڕێوەبردنی قەیرانە داراییەکە لە نێو داڕمانی بەهای نەوتدا، و ڕێگەگرتن لە پلانی پارچەپارچەکردنی عیڕاق.

و جەختیشیان کردەوە لەوەی کە قۆناغە داهاتووەکە، هاوشێوەی ساڵی ۲۰۱٤، پێویستی بە پرۆسەی فریاکەوتنە لەڕێگەی ڕابەرایەتییەکی ژیر و مکوڕ و ئەزموونکراوەوە، چونکە کات نەماوە بۆ لەدەستدانی واقیع لە ڕێگەی ئیجتیهاد و خۆنواندنەوە، و دکتۆر عەبادیش ئەو کەسەیە کە هەڵگری هەموو سیفەتەکانی پیاوی قۆناغەکەیە.

هەروەها میوانەکان گوزارشتیان کرد لە چەند پێویستییەکی پارێزگای زیقار لەوانەش دابینکردنی خزمەتگوزارییە ڕۆژانەییەکان، و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانەکەی و گرنگیدان بە کۆی سێکتەرەکانی وەکو سێکتەری کشتوکاڵی و لایەنی ئەمنی، و دابینکردنی هەلەکانی وەبەرهێنان بەمەبەستی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و کەمکردنەوەی بێ‌کاری.