سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی دەوڵەتی کوەیت لە بەغدا بەڕێز سالم ئەلزەمانان بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی و گەڕانەوەی بۆ کوەیت.
و دکتۆر عەبادی جەختیکردەوە لەوەی کە پێویستە پەیوەندییەکان لەگەڵ کوەیتدا باشترین بێت لەسەر ئاستی پەیوەندییە دەرەکییەکانی عیڕاق، ئەمەش وەکو ئاڵنگارییەک بۆ ڕووداوەکەی ۱۹۹۰، و لە پێناو ئەوەشی کە نموونەیەکی نێودەوڵەتی پێشکەش بکەین بۆ پتەوی و تایبەتمەندی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکە.
لەلای خۆیشیەوە، ئەلزەمانان گوزارشتی لە خۆشحاڵی و شانازی خۆی کرد بە دکتۆر عەبادییەوە وەکو پیاوێکی دەوڵەتمەدار، و گرنگی و کاریگەریی سەردانییەکەی عەبادی بۆ کوەیت لەماوەی پێشووتردا وەیادهێنایەوە.
هەروەها تاوتوێی دۆخە سیاسییەکە کرا لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و هەرێمی و ئەو ئاڵنگارییانەی کە یاوەری واقیعی ئەمڕۆن.