چارەکی یەکەمی ساڵی 2022
هەڵوێستەکانمان

چارەکی یەکەمی ساڵی 2022

لە بەرواری ۱٨ی کانوونی دووەمەوە تا بەرواری ۱۲ی ئادار

۱٨ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۲

هاوپەیمانیی نەسڕ: ئەو لێدوانەی کە بەناوی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانەوە دراوە بەکرێگیراوانەیە

سەعەد لامی ئەندامی "هاوپەیمانیی نەسڕ" جەختیکردەوە لەوەی کە ئەو لێدوانەی بەناوی وەزیری پێشووی سەرچاوە ئاوییەکان محسن شمەری ـیەوە دراوە بەکرێگیراوانەیە، چونکە بە تەواوەتی بە پێچەوانەی راستیەوەیە، و لە کاتوساتێکدایە کە خزمەت بە هەندێک لایەن دەگەیەنێت لەڕووی سیاسییەوە.

و لامی جەختیکردەوە لەوەی ئەو کۆمپانیایەی راسپێردرا بە نۆژەنکردنەوەی بەنداوی مووسڵ کۆمپانیایەکی ئیتاڵی بوو، و یەکێکە لە سێ کۆمپانیای جیهانیی سەرەکی تایبەت بە بواری بەنداوەکان، و وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان هەستا بە راسپاردنی ئەو کۆمپانیایە بەو کارە، بەڵام ئەو کات لێکۆڵینەوەیەک ئەنجامدرا بەهۆی ئەوەوەی کە وزیری ناوبراو بە شێوەیەکی نهێنی لەگەڵ کۆمپانیاکە لە بەیرووتدا کۆببووەوە، و تۆمەتی ئاڕاستەکرا بەوەی داوای بەرتیلی کردبوو، لەڕێگەی ئەوەی کەمکردنەوەیەکی ژێربەژێر بدرێت بە کۆمپانیایەکی سەر بە وەزیرەکە بەڵام کۆمپانیا جیهانییەکە ئەو کارەی رەتکردبووەوە، بۆیە لەلای خۆیەوە عەبادی وەزیری دوورخستەوە لە سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکە، و دەسەڵاتەکانی راسپارد بە بریکاری وەزیرەکە "کە لە ئێستادا خۆی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانە".

و عەبادی لە کۆبوونەوەیەکی فەرمیدا لێپرسینەوەی ئەنجامدا لەگەڵ وەزیری ناوبراو سەبارەت بە هۆکاری سەردانیکردنی بەیرووت و چاوپێکەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو لەو شوێنەدا لەجیاتی ئەنجامدانی ئەو چاوپێکەوتنە لە بەغدا، بەڵام وەزیر هیچ وەڵامێکی پێ نەبوو، و دواتریش دەست لەکارکێشانەوەکەی پەسەندکرا.

 

---

 

٦ـی ئاداری ۲۰۲۲

پیرۆزبایی..

برایان لە ڕابەرایەتی و ستافی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی

هاوپەیمانیی نەسڕ پیرۆزباییتان لێدەکات بەبۆنەی بەستنی کۆنگرەی گشتی دووەم بۆ دەستە گشتییەکەتان، و هەڵبژاردنی مەکتەبی سیاسی نوێتان بە میکانیزمێکی ڕێکخستنی شەفاف کە جێی ستایش و دەستخۆشی لێ کردنە.

و پیرۆزبایی لە سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەکەیم دەکەین بە بۆنەی نوێکردنەوەی بەخشی متمانەی پێی لەلایەن براکانی لە ستافی حیکمەدا و هەڵبژاردنی بۆ سەرۆکاییەتی و ڕابەرایەتیکردنی ڕەوتەکە بۆ قۆناغە داهاتووەکە لە مێژووی وڵاتە خۆشەویستەکەماندا.

هیواخوازین کە "ڕەوتی حیکمە" ئامادەبوونێکی جەماوەریی و کاریگەر بەخۆیەوە ببینێت لە گۆڕەپانە نیشتیمانییەکەدا، چونکە خاوەنی نیشتیمانپەروەریی و هەڵوێستێکی نێوەندگیرە کە هۆکارێکی گرنگی هاوسەنگییە لە سیاسەتی عیڕاقیدا.

هیواخوازین کۆی پەیوەندییەکانمان بگاتە ئاستێکی پێگەیشتوو لەگەڵتان و لەگەڵ لایەنە چالاکەکانی تردا بەشێوەیەک پەیوەندییەکی بەرپاکراو بێت لەسەر بنەمای هاوسۆزی بۆ عیڕاق و پێشخستنی بەرژەوەندیی گشتی و خزمەتکردنی ڕۆڵەکانی گەلی عیڕاق بەکۆی پێکهاتەکانییەوە.

 

---

 

۱۲ـی ئاداری ۲۰۲۲

پێشوازی لە هەر جۆرە کرانەوەیەکی سیاسی دەکەین و داخوازی هاوکێشەیەکی حوکمڕانیی بەهێزین

پێشوازی لە هەر جۆرە کرانەوە و ڕێککەوتنێک دەکەین لە نێوان هێزە سیاسییەکاندا بەمەبەستی کۆتایی پێهێنانی چەقبەستووییەکەی ئێستا.

و جەختدەکەینەوە لەوەی کە واقیعی دەوڵەت و پابەندبوونەکانی و ئەو ئاڵنگارییانەی کە ڕووبەڕووی بوونەتەوە، پێویستی بە هەمووانە بۆ گرنگی پێدان بە هاوکێشە حوکمڕانییەکە نەک گرنگی پێدان بەوەی کیێ حوکمدارێتێ دەگرێتە دەست و پشکپشکێنە.

دەبێت هەمووان کار بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و خاوەن دیسپلین و سۆڵیدار کە لە توانایدابێت ئەرکەکانی حکومڕانی جێبەجێ بکات.

چونکەواقیعی سیاسی و ئابووری و ئەمنی چیتر ناتوانێت بەردەوامبێت لە ڕێگەی بەڕێوەبردنێکی لاواز و بەرژەوەندخواز و حوکمڕانییەکی فەوزاوە، و دەبێت قەبارەی گرژییە ئابووریی و ئەمنییەکە لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی لەبیر نەکەین، و لێکەوتە ڕاستەوخۆکانی لەسەر ئابووریی و ئاسایش و هاوڵاتییەکانمان.

قۆناغە داهاتووەکە تەحەمولی پێشنیاری هەڵە ناکات، هاوکات بەڕێوەبەریی سەرەتایی کرچوکاڵ و لێکدژیی سیاسیی، و بەردەوامبوون لەسەر دادۆشینی دەوڵەت و سەرکێشی کردن پێوەی.