دکتۆر حەیدەر عەبادی چاویکەوت بە ڕیش سپی و پیاوماقوڵ و نوخبەی پارێزگای کەربەلای پیرۆز لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چاوپێکەوتنی جیاوازدا کە ئەمڕۆ ئەنجامی داون.
و چاوپێکەوتنەکە بە سەرپەرشتی پارێزگاری کەربەلا بەڕێز نەسیف جاسم خەتابی بەڕێوەچوو.
دکتۆر عەبادی ئەو ڕاسپاردەیەی کرد کە ئەزموونی سەرکەوتووی کەربەلا بەسەر پارێزگاکانی تردا بگشتێندرێت؛ چونکە دەکرێت دەسکەوتت هەبێت سەرباری کەمی تواناکان، و ئەزموونی بەڕێوەبەری پارێزگای کەربەلا نموونەیەکە لەو بارەیەوه.
هەروەها پێداگری کرد لەسەر پێویستی بەرهەمهێنان و گەڕان بەدوای وزە و توانا بەردەستەکان لە وڵاتەکەماندا وەکو هەوڵێک بۆ گۆڕانکاریی. و دکتۆر عەبادی شۆڕشە نەمرەکەی ئیمام حوسێنی وەکو بەڵگەیەک هێنایەوە بۆ ئەوەی ببێت بە نموونەیەکی باڵا لە پێناو کردنی پارێزگای کەربەلای پیرۆز بە سەنتەرێک بۆ سەرکەوتن و گشتاندنی سەرکەوتنەکان.
و داخرانە سیاسییەکەیش خرایە بەرباس کە دۆخێکە ئەمڕۆ هاتۆتە کایەوە پاش کەمی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا و لەدەستدانی دەنگەکان لە سیستەمە هەڵبژاردنەکەی ئێستادا، و چۆنێتی بەڕێوەچوونی دیموکراسی لە وڵاتەکەماندا کە هێشتا ئەزموونەکەی پێنەگەییوە، سەرباری ئەوەی فەزا سیاسییەکەی ئاستێکی ئازادیی پەسەندی هەیە.
هەروەها ئەو دید و بیروبۆچوونانە خرانەڕوو پەیوەست بە هاندانی لایەنی وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری و خوێندن، ئەمەش وەکو خزمەتێک بە دەرچووان و پسپۆڕان.
لەلایەن خۆیشیانەوە ئامادەبووان لە بەشدارییە جۆراوجۆرەکانیاندا شانازیکردنی خۆیان بە دکتۆر عەبادییەوە نیشاندا لەکاتی ڕابەرایەتیکردنی بۆ عیڕاق لە قورسترین کات و ساتدا و چۆن تێیدا داڕمانی گۆڕی بۆ سەرکەوتن.