سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئوستورالیا لە بەغدا خاتوو پاولا ئیلیزابێس کانلی.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات کرا و هەروەها لێکەوتەکانی دۆخە ئابوورییەکە بەسەر وڵاتەکانەوە، و ئەو دۆخەیش کە ناوچەکە ڕووبەڕووی بووەتەوە، و هاوکات تاوتوێی جوڵانەوە سیاسییەکە کرا بۆ پێکهێنانی حکومەت.
و دکتۆر عەبادی جەختیکردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی دیالۆگەکان لە نێوان فراکسیۆنە ساسییەکاندا بۆ دەرچوون لە داخرانە سیاسییەکە، و تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان، و پێکهێنانی حکومەتێک کە لە توانایدابێت وڵاتەکە ببوژێنێتەوە و ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببێتەوە، و ئاماژەشیکرد بەوەی کە دواکەوتن لە پێکهێنانی حکومەتدا لێکەوتەی نەرێنی دەبێت بەسەر هەموواندا.