دکتۆر عەبادی لە پەیوەندییەکیدا لەگەڵ بەڕێز مسعوود بەرزانی: سەروەریی عیڕاق یەکەپارچەیە و ئەوەی هەولێر ڕووبەڕووی بووەوە تەواو ڕەتکراوەتەوە.
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی لە پەیوەندییەکیدا لەگەڵ بەڕێز مسعوود بەرزانی: سەروەریی عیڕاق یەکەپارچەیە و ئەوەی هەولێر ڕووبەڕووی بووەوە تەواو ڕەتکراوەتەوە.

دکتۆر عەبادی بەشێوەیەکی تێلەفۆنی لەگەڵ بەڕێز مەسعوود بەرزانیدا قسەمکرد دەربارەی دۆخی ئێستا و ئەو هێرشەی کە هەولێر ڕووبەڕووی بووەوە کە بەتەواوەتی جێی ڕەتکردنەوە، و جەخەتیشکرایەوە لەوەی سەروەریی عیڕاق یەکپارچەیە و دابەش ناکرێت؛ و عێڕاقییەکان پابەندن بە داراوسێتی باش و ڕێگەنەدان بە بەکارهێنانی خاکەکەی بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ، بەپێی دەستووری عیڕاقی.

هەروەها خۆڕاگریی و بەشداریکردنی هەولێر وەیادهێنرایەوە لە قوربانیدان لەگەڵ کۆی عیڕاقییەکاندا لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی تیرۆریستی داعش.
ولەڕووی سیاسیشەوە قسەیشکرا لەبارەی ڕێگەچارەکانی هەماهەنگی لەپێناو چارەسەرکردنی داخرانە سیاسییەکە و جەختیشکرایەوە لەسەر پرەنسیپی هاوبەشی نیشتیمانی لە ئیدارەدانی دەوڵەت و داهاتەکانیدا بۆ بەرژەوەندی هەموو عیڕاقییەکان.