هاوپەیمانیی نەسڕ: ئەو لێدوانەی کە بەناوی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانەوە دراوە بەکرێگیراوانەیە
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانیی نەسڕ: ئەو لێدوانەی کە بەناوی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانەوە دراوە بەکرێگیراوانەیە

سەعەد لامی ئەندامی "هاوپەیمانیی نەسڕ" جەختیکردەوە لەوەی کە ئەو لێدوانەی بەناوی وەزیری پێشووی سەرچاوە ئاوییەکان محسن شمەری ـیەوە دراوە بەکرێگیراوانەیە، چونکە بە تەواوەتی بە پێچەوانەی راستیەوەیە، و لە کاتوساتێکدایە کە خزمەت بە هەندێک لایەن دەگەیەنێت لەڕووی سیاسییەوە.

و لامی جەختیکردەوە لەوەی ئەو کۆمپانیایەی راسپێردرا بە نۆژەنکردنەوەی بەنداوی مووسڵ کۆمپانیایەکی ئیتاڵی بوو، و یەکێکە لە سێ کۆمپانیای جیهانیی سەرەکی تایبەت بە بواری بەنداوەکان، و وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان هەستا بە راسپاردنی ئەو کۆمپانیایە بەو کارە، بەڵام ئەو کات لێکۆڵینەوەیەک ئەنجامدرا بەهۆی ئەوەوەی کە وزیری ناوبراو بە شێوەیەکی نهێنی لەگەڵ کۆمپانیاکە لە بەیرووتدا کۆببووەوە، و تۆمەتی ئاڕاستەکرا بەوەی داوای بەرتیلی کردبوو، لەڕێگەی ئەوەی کەمکردنەوەیەکی ژێربەژێر بدرێت بە کۆمپانیایەکی سەر بە وەزیرەکە بەڵام کۆمپانیا جیهانییەکە ئەو کارەی رەتکردبووەوە، بۆیە لەلای خۆیەوە عەبادی وەزیری دوورخستەوە لە سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکە، و دەسەڵاتەکانی راسپارد بە بریکاری وەزیرەکە "کە لە ئێستادا خۆی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانە".

و عەبادی لە کۆبوونەوەیەکی فەرمیدا لێپرسینەوەی ئەنجامدا لەگەڵ وەزیری ناوبراو سەبارەت بە هۆکاری سەردانیکردنی بەیرووت و چاوپێکەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو لەو شوێنەدا لەجیاتی ئەنجامدانی ئەو چاوپێکەوتنە لە بەغدا، بەڵام وەزیر هیچ وەڵامێکی پێ نەبوو، و دواتریش دەست لەکارکێشانەوەکەی پەسەندکرا.