دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە شێخ جەمال ئەلزاڕی
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە شێخ جەمال ئەلزاڕی

دکتۆر حەیدەر عەبادی، دوێنێ سێشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە ئەمینداری گشتی پارتی پڕۆژەی نیشتیمانیی عیڕاقی شێخ جەمال ئەلزاڕی.

لەدیدارەکەدا، تاوتوێی پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی کرا، هاوکات جوڵانەوەی نێوان کۆی هێزە سیاسییەکان، و ئاڵوگۆڕپێکردنی بۆچوونەکان سەبارەت بەگەیشتن بە چارەسەر بۆ ئەو دۆخەی رووبەڕووی وڵاتەکە بووەتەوە، و جەختکردنەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان کە کاریگەری دەبێت لەسەر نزیکردنەوەی بۆچوونەکان، و گرنگی دوورکەوتنەوە لە پەیڕەوی تایفەگەریی لە کاری سیاسیدا، و کار نەگاتە ئاستی داخرانێکی سیاسی کە کاریگەریی بەجێبهێڵێت لەسەر بەرژەوەندیی نیشتیمان و هاوڵاتیان.