عەبادی لەساڵیادی سەرکەوتندا: ئەمڕۆ بردنەوەی ئاڵنگارییەکە لەڕێگەی تێپەڕاندنی دابەشبوونی سیاسی و کارکردن بە رۆحییەتی یەک تیمەوە دەکرێت بەمەبەستی خزمەتکردنی عیڕاق
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

عەبادی لەساڵیادی سەرکەوتندا: ئەمڕۆ بردنەوەی ئاڵنگارییەکە لەڕێگەی تێپەڕاندنی دابەشبوونی سیاسی و کارکردن بە رۆحییەتی یەک تیمەوە دەکرێت بەمەبەستی خزمەتکردنی عیڕاق

ئەمڕۆ ساڵیادی سەرکەوتنە مەزنەکەیە، کە تێیدا عیڕاق بەسەر تاریکیی و وەحشیگەرایی و فیتنەی داعشیدا سەرکەوت، و گەورەترین پڕۆژەی بۆ لەناوبردنی عیڕاق وەکو دەوڵەتێک داڕماند، لە دەی کانوونی یەکەمی ۲۰۱۷ـدا عیڕاق لە چنگی پڕۆژە پشتیوانلێکراو و خزمەتکراوەکەی داعش ئازادکرا.

بەندە ئەمڕۆ پیرۆزبایی لە عیڕاقییەکان دەکەم بەبۆنەی ساڵیادی ئەو سەرکەوتنەی کە بەخوێنی خۆیان نەخشاندیان، و سڵاو دەنێرم بۆ ئیرادە و قوربانیدانی جەنگاوەرە قارەمانەکانیان، و جەختدەکەمەوە لەوەی ئەم گەلە لەتوانایدایە ئاڵنگارییەکان تێپەڕێنێت هەرچەندە سەختبن.

ئەمڕۆ یادی سەرکەوتنەکەمان دەکەینەوە، لە کاتێکدا وڵاتەکە لەنێو دابەشبوونێکی سیاسیدا دەژێت، هەروەها لەنێو هەڵاوسانێکی تۆقێنەر کە توانا بژێوییەکانی هاوڵاتیان پەکدەخات. ئەمانەش ئاڵنگاریی نوێن و هەموومان ئەخاتە بەرامبەر بەرپرسیارێتیئەرکی بەدمەوە چوونی و چارەسەرکردنیان، لەپێناو دووبارە بردنەوەی گرەوی دەوڵەت.

ئەمڕۆ بردنەوەی ئاڵنگارییەکە لەڕێگەی تێپەڕاندنی دابەشبوونی سیاسی و کارکردن بە رۆحییەتی یەک تیمەوە دەکرێت بەمەبەستی پاراستنی دەوڵەت و یەکڕیزیی و سەروەرییەکەی و خۆشگوزەرانی هاوڵاتییەکاندا. ئەمەش لەڕێگەی یەکڕیزیی نیشتیمانییەوە و حوکمڕانی چالاک و بەڕێوەبەری بەتوانا و پاکی دەوڵەتەوە لەپێناو خزمەتکردنی عیڕاقییەکاندا.