هاوپەیمانیی نەسڕ: تیرۆری داعشی دەبێت رابگیرێت
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانیی نەسڕ: تیرۆری داعشی دەبێت رابگیرێت

"هاوپەیمانیی نەسڕ" پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی دەستی داعشی تیرۆریست دەکات لە قەزای مەخموور، و کارەساتێکی زۆر قورس و دڵتەزێنە و دەبێت بەبێ وەڵامدانەوەیەکی بنبڕکەر تێنەپەڕێت.

هەمیشە دووپاتمانکردۆتەوە، کە دەبێت دۆسێیەی ئەمنیی پێشەنگی دۆسێیەکانی تر بێت لەڕووی گرنگی پێدان و بەڕێوەبەرییەوە، و جەختیشدەکەینەوە لەوەی کە دەبێت هەموو هەوڵە نیشتیمانیی و حکومیی و جەماوەرییەکان چڕ بکرێنەوە لەپێناو لەناوبردنی پاشماوەکانی تیرۆر.

تیرۆری داعشی دەبێت رابگیرێت، و ئەمەش ئەرکێکی نیشتیمانیی سۆڵیدارەنەیە و دەبێت ئامادەباشی و هەماهەنگی و بەدواداچوونی بەردەوامی بۆ بکرێت.