دکتۆر عەبادی چاویدەکەوێت بە نوجەیفی و تاوتوێی دۆخی وڵاتەکە و لێکەوتەکانی هەڵبژاردنەکان دەکەن
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی چاویدەکەوێت بە نوجەیفی و تاوتوێی دۆخی وڵاتەکە و لێکەوتەکانی هەڵبژاردنەکان دەکەن

دکتۆر حەیدەر عەبادی، دوێنێ سێشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، چاویکەوت بە سەرکردەی بەرەی فریاکەوتن و گەشەپێدان بەڕێز ئوسامە نوجەیفی.

لە دیدارەکەدا بۆچوون ئاڵوگۆڕپێکرا سەبارەت بە دوا پێشهاتە سیاسییەکانی وڵاتەکە، و لێکەوتەکانی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و گرنگی دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان و جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامبوونی دیالۆگەکان و چڕکردنەوەیان لە رۆژانی داهاتوودا.