هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت: سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکەین و داواکاری پاراستنی سەروەریی نیشتیمانیین
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت: سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکەین و داواکاری پاراستنی سەروەریی نیشتیمانیین

"هاوپەیمانی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت" بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکات کە لە سنوورەکانی نێوان عیڕاق و سوریا لە ئەرکدان لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی وڵاتەکەدا، و تەواوی بەرپرسیارێتی رشتنی خوێنی عیڕاقی و پێشێلکردنی سەروەریی نیشتیمانی دەخاتە ئەستۆی لایەنە هێرشبەرەکان.

"هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت" جەختدەکاتەوە لەسەر یەکڕیزیی نیشتیمانیی، و پێشەنگیی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکان، و پابەندبوونی حکومەت و هێزە سیاسییەکان بە رێکارەکانی ئاسایش و سەلامەتی و سەروەریی عیڕاقەوە.