نەسڕ سەرەخۆشی خۆی رادەگەیەنێت بەبۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵای باڵا سەید مەحەمەد سەعید ئەلحکیم
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

نەسڕ سەرەخۆشی خۆی رادەگەیەنێت بەبۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵای باڵا سەید مەحەمەد سەعید ئەلحکیم

بە خەموپەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی سەماحەتی مەرجەعی ئاینی گەورە، ئایەتوڵا سەید مەحەمەد سەعید ئەلحکیممان (س.خ) پێگەیشت، بەهۆی وەستانی دڵییەوە لە شاری نەجەفی شەریفدا.

عیڕاق و جیهانی ئیسلامی قامەتێکی ئاینی و رۆحی گەورەی لەدەستدا، کە ئەرکە شەرعی و جیهادی و رێنوێنییەکانی خۆی بەهەموو بوێری و پێداگرییەکەوە بەجێهێنا هەر لەسەردەمی رژێمی سەرکوتکەری بەعسەوە تا رۆژی ئەمڕۆمان.

داواکارین لە خودای مەزن بیخاتە بەرزترین مەنزڵەی چاکانەوە، و سەبووری ئومەت بدات بەهۆی ئەم کۆستە گەورەیەوە.

 وإنّا لله وإنّا إليه راجعون.