هاوپەیمانیی نەسڕ: ئەوە خوێنی عیڕاقییەکان کە بوو ئاسایشی ناوچەکە و جیهانی پاراست
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانیی نەسڕ: ئەوە خوێنی عیڕاقییەکان کە بوو ئاسایشی ناوچەکە و جیهانی پاراست

"هاوپەیمانیی نەسڕ" جەختدەکاتەوە لەوەی شارەکانی عیڕاق بە خوێنی عیڕاقییەکان ئازاد کران، هەر ئەو خوێنەش بوو کە ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە و جیهانی پاراست. ئەو خوێن و قوربانیدانە نەبوایە وڵاتانی ناوچەکە و کۆمەڵگاکان دەرباز نەدەبوون لە تیرۆر و ئاشووب و جەنگەکانی کینە.

لە کاتێکدا ئێمە سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەین کە پشتیوانمان بوون لە جەنگە موقەدەسەکەماندا دژ بە تیرۆری داعشی، کە مەترسییەکی هاوبەش بوو بۆ سەر هەمووان، هاوکات جەخت دەکەینەوە لەوەی: سەرکەوتنەکە عیڕاقیی بوو بە ئیمتیاز، و ئەوەی لەسەر زەوی جەنگا و قوربانی گەورەی بەخشی تەنیا عیڕاقییەکان بوون و نابێت لە شکۆ و قوربانیدان و قارەمانێتی عیڕاق و عیڕاقییەکان کەمبکرێتەوە. و وڵاتانی ناوچەکە جیهان قەرزارباری عیڕاق و گەلەکەین. و دەبێت کڵاوەکنیان بەرزبکەنەوە بۆ عیڕاق.