هاوپەیمانیی نەسڕ: پێشوازیی لە دەرەنجامەکانی دیالۆگی عیڕاقیی ئەمریکیی دەکەین و داخوازی سۆڵیدارێتی نیشتیمانیین
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانیی نەسڕ: پێشوازیی لە دەرەنجامەکانی دیالۆگی عیڕاقیی ئەمریکیی دەکەین و داخوازی سۆڵیدارێتی نیشتیمانیین

"هاوپەیمانیی نەسڕ" پێشوازیی دەکات لە دەرەنجامەکانی گەڕی چوارەمی دیالۆگی ستراتیژیی عیڕاق و ئەمریکا، کە سەرئەنجامی هەوڵەکانی حکومەتەکەی بەڕێز کازمی و پشتیوانی هێزە نیشتیمانییەکان بوو، و "هاوپەیمانییەکە" بە سەرکەوتنی عیڕاق و سەروەریی و بەرژەوەندییەکانی هەژماری دەکات.

و "نەسڕ" جەختدەکاتەوە لە سۆڵیدارێتی نیشتیمانیی لەمەڕ دۆسێیە بنەڕەتییەکانی دەوڵەت، و یەکڕیزبوونی -حکومەت و گەل و هێزە نیشتیمانییەکان- لەپێناو بەرگریکردن لە بوون و سەروەریی و بەرژەوەندییەکانی عیڕاق، و پەنابردن بۆ دەوڵەت و دامودەزگاکانی بۆ مەمەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئاڵنگارییانەی کە وەکو ئومەتێک رووبەڕوومان دەبێتەوە.