هاوپەیمانی نەسڕ: دەسخۆشی لە هەڵوەشاندنەوەی تۆڕە تیرۆریستییەکان دەکەین و داواکارین بە بێلایەنکردنی دۆسێیەی ئەمنی
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانی نەسڕ: دەسخۆشی لە هەڵوەشاندنەوەی تۆڕە تیرۆریستییەکان دەکەین و داواکارین بە بێلایەنکردنی دۆسێیەی ئەمنی

"هاوپەیمانی نەسڕ" دەسخۆشی لە راگەیاندنەکەی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی ئیتیحادی لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات کە توانیویانە دوو تۆڕی تیرۆریستی لە پارێزگای کەرکوک و ئەنباردا هەڵبوەشێننەوە کە بەرپرسبوون لە تەقینەوەکەی "بازاڕی وحێلات"ـی مەدینەی سەدڕ. و "هاوپەیمانییەکە" داواخوازە کە ئۆپراسیۆنی پێشوەخەتەی سەرتاپاگیر ئەنجامبدرێت لەپێناو لەباربردنی پلانە گڵاوەکانی تیرۆر.

و "نەسڕ" جەختدەکاتەوە لەوەی کە ئاسایش بەرپرسیارێتییەکی نیشتیمانی سۆڵیدارانەیە، و پێویستی بە هاوئاهەنگبوونی هەوڵە حکومیی و جەماوەرییەکانە پێکەوە، و سەقامگیریی پێویستی بەوەیە کە ئاسایش بکرێتە بەهایەکی باڵا و دوور لە موزایەدە، وهەروەها بێلایەنکردنی دۆسێیەی ئەمنی و دوورخستنەوەی لە ململانێی سیاسیی و هەڵبژاردنەکان، لەپێناو سەلامەتی گەل و ئاسایشی دەوڵەتدا.