دکتۆر عەبادی بەجیا چاویدەکەوێت بە هەریەک لە بەڕێزان بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی بەجیا چاویدەکەوێت بە هەریەک لە بەڕێزان بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی

سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی لە میانەی سەردانییەکەیدا بۆ پارێزگای سلێمانی، چاویکەوت بە هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەڕێز بافڵ تاڵەبانی.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی ئەو ئاڵنگارییە جۆراوجۆرانە کرا کە رووبەڕووی وڵاتەکە بوونەتەوە و گرنگی هاوئاهەنگی لەنێوان کۆی چالاکییە سیاسییەکاندا لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو ئاڵنگارییانەدا و ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی بەڕیار لەسەردراوی خۆیدا کە رێککەوتی دەی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵی بۆ دیاریکراوە، و جەختیشکرایەوە لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بۆ سەقامگیربوونی دۆخی عیڕاق.

هەروەها بەڕێزیان چاویکەوت بە بەڕێز لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و تاوتوێی کۆی دۆخی وڵاتەکە و هەرێمی کوردستانیان کرد و دۆسێیەی هەڵبژاردنەکان و چەند بابەتێکی تری جیاواز.