"هاوپەیمانی نەسڕ" سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانی و بریندارەکانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حسێن (س.خ) دەکات لە شاری ناسڕییە، ئەمەیش کارەساتێکی ترە کە دڵی گەلی تەزان.
دووبارەبوونەوەی ئەم کارەساتانە پێویستی بە گرتنەبەری رێوشوێنی توند هەیە و بەدواداچوون بۆ مەرجەکانی خۆپارێزیی، و دڵنیابوونەوە لە کواڵێتی پێویست لە دامودەزگا تەندرووستییەکاندا و لە کۆی دەزگاکانی تری دەوڵەتدا، و هەروەها پێویستە دەستبکرێت بە چاکسازیی سەرتاسەری بۆ کۆی سیستەمی بەڕێوەبەری دامودەزگاکان.
"هاوپەیمانی نەسڕ" جەختدەکاتەوە لەوەی کە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم کارەساتەدا پێویستی بە پێکهێنانی "شانەیەکی قەیران" هەیە لەپێناو چارەسەرکردنی هۆکار و لێکەوتەکانی رووداوەکە، و هەروەها شانەکە دەستبکات بە پێداچوونەوە بەکۆی دامودەزگا تەندرووستییەکانی تردا بەمەبەستی مسۆگەرکردنی کواڵێتییەکانیان و توندکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی، و رێکخستنی پابەندبوونی پیشەیی لە دامودەزگاکاندا، و چالاکردنی چاودێری و بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە کەسانی کەمتەرخەم.
رەحمەت بۆ قوربانییەکان، و زوو چاکبوونەوەیش بۆ بریندارەکان.