نەسڕ: عەبادی لەگەڵ یەکڕیزی کوردە
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

نەسڕ: عەبادی لەگەڵ یەکڕیزی کوردە

ئەحمەد وەندی ئەندامی "هاوپەیمانی نەسڕ" جەختیکردەوە لە کەشی ئەرێنی سەردانییەکەی حەیدەر عەبادی بۆ هەولێر و سلێمانی و دیدارەکانی لەگەڵ سەرکردەکانی هەرێمی کوردستاندا، و ئاماژەشی کرد کە پوختەی ئامانجەکانی سەردانییەکە بریتین لە پتەوکردنی لێکتێگەیشتنی نیشتیمانی لەمەڕ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئاڵنگاریانەدا کە رووبەڕووی وڵاتەکە بوونەتەوە، و بەدیاریکراویش ئاڵنگارییە ئابووریی و ئەمنیی و سەروەرییەکانی دەوڵەت.

و وەندی وتیشی: "دکتۆر عەبادی لەگەڵ یەکڕیزیی کورددایە، و هەروەها سەروەربوونی کەشی دیالۆگ و هێوریی لەپێناو بەدەستهێنانی بەرژەوەندییەکانی گەل، بەتایبەتی لە ئێستادا کە وڵاتەکە بەرەو ئەنجامدانی هەڵبژاردنە گشتییەکاندا هەنگاو دەنێت"، هاوکات جەختیشیکردەوە لەوەی کە قۆناغەکە پێویستی بە پتەوکردنی سۆڵیدارێتی نیشتیمانیی هەیە لەپێناو پاراستنی کەیانی دەوڵەت و بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی، بەپێی پێویستییەکانی سەروەریی و دادگەریی و چاکسازیی لە حکومڕانیدا.