ئەلسنید: ئاسایشی ئاوی عیڕاق لە مەترسیدایە
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

ئەلسنید: ئاسایشی ئاوی عیڕاق لە مەترسیدایە

عەلی ئەلسنید، ئەندامی هاوپەیمانی نەسڕ، هۆشداریدا لە لێکەوتەکانی دۆسێیەی ئاو لەسەر واقیعی عیڕاقی و ئیقلیمی، و جەختیکردەوە لەوەی کە ئاسایشی ئاو لە عیڕاق لە مەترسیدایە.

ئەلسنید بانگێشتی حکومەتی عیڕاقی کرد بۆ دیالۆگی جیددی لەگەڵ ئێران و تورکیای دراوسێدا لەپێناو دابینکردنی پشکی ئاو بۆ عیڕاق، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندییە دۆستایەتییەکانی دراوسێتی.

و"ئەندامەکەی هاوپەیمانی نەسڕ" ئاماژەشیکرد بۆ پێویستی بێلایەنکردنی دۆسێیەی ئاو، و نەکردنی ئاو بە کاڵایەکی بۆ گێچەڵپێکردن و ئامرازێک بۆ دەستکەوت لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا.