هاوپەیمانی نەسڕ: ئازادکردنی موسڵ، سەرکەوتنی نیشتیمانێک و پوچەڵ کردنەوەی پلانگێڕییەک بوو
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانی نەسڕ: ئازادکردنی موسڵ، سەرکەوتنی نیشتیمانێک و پوچەڵ کردنەوەی پلانگێڕییەک بوو

لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا (۱۰ـی تەمووزی ۲۰۱۷) و لە ناوەندی شاری موسڵی حەدباوە، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرکەوتنێکی مەزنی راگەیاند بەسەر داعشی تیرۆردا، بەمەش داڕوخانی (دەوڵەتی خورافەی) راگەیاند، و ئاڵای وەحشیگەراییەکەیان خرایە ژێرپێ.

لەڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا، ئیرادە و بەڕێوەبردن و قوربانیدانی قارەمانانەی عیڕاق گەورەترین پڕۆژەی پلانگێڕیی پاڵپشتکراو و خزمەتکراویان هەڵوەشاندەوە کە ئامانجی پارچەپارچەکردنی عیڕاق و بە کۆیلەکردنی گەلەکەی بوو، و عیڕاقییەکان بە خۆڕاگرییان هێزەکانی تەکفیر و ڕقوکینە و ملپەڕاندنی بەزاند بە پاڵپشتی  ٦۰ دەوڵەت.

ئازادکردنی موسڵ تەنیا ئازادکردنی مرۆڤ و خاک نەبوو، بەڵکو ئازادکردنی وڵاتێک و گێڕانەوەی شکۆ و داڕوخاندنی پلانگێڕییەک بوو هەروەها راگەیاندنی سەرکەوتنی گەلێکی دژە شکاندنەوە و نیشتیمانێکی نەبەزێنراو بوو.

لەڕێگەی گیانبەختکردنی قارەمانەکان و بە سەرکردایەتییەکی نیشتیمانیی بەرپرسیار و حوکمڕانییەکی چالاک و سۆڵیدارێتییەکی نیشتیمانیی، شەڕەکانی ئازادیکردن و یەکپارچەیی و مانەوەمان بردەوە، و دەوڵەتمان رزگار کرد، و ئەمڕۆ وسبەی، دەتوانین، هەرچەندە ئاڵنگارییەکان درێژ و قورس بن ئێمە هەمیشە دەتوانین گرەوی یەکپارچەیی و سەقامگیریی و پێشکەوتن بەرینەوە، خراپەکاریی نۆرەیەکی هەیە، و حەقیش دەوڵەت.