سەکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە سەرۆکی بەرەی تورکمانی عیڕاقی بەڕێز حەسەن تۆران.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی ئەو دۆخە کرا کە وڵاتەکە رووبەڕووی بووەتەوە لەڕووی ئەمنی و سیاسی و ئابوورییەوە و رێگەچارەکانی چارەسەرکردنیان و هەروەها تاوتوێی دۆسێیەی هەڵبژاردنەکان کرا و ئامادەکردنی کەشی گونجاو بۆ ئەنجامدانی لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا لە دەی مانگی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۱ـدا.
هاوکات تاوتوێی دۆخی پارێزگای کەرکوک کرا و گرنگی پاراستنی دەستکەوتی پێکەوەژیان لەنێوان پێکهاتەکانیدا.