دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە کاندیدکراوانی هاوپەیمانی نەسڕ بۆ پارێزگاکانی دیالا و سەڵاحەدین و ئەنبار
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە کاندیدکراوانی هاوپەیمانی نەسڕ بۆ پارێزگاکانی دیالا و سەڵاحەدین و ئەنبار

سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ سێشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە کاندیدکراوانی نەسڕ بۆ خولی پەرلەمانی داهاتوو بۆ پارێزگاکانی دیالا و سەڵاحەدین و ئەنبار.

دکتور عەبادی گوێگری بۆچوونی کاندیدکراوان بوو و هەروەها میکانیزمی کارکردنیان بۆ قۆناغە داهاتووەکە، و ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕوویان دەبێتەوە و رێگەچارەکانی تێپەڕاندیان.

لەلای خۆیشییەوە دکتۆر عەبادی جەختیکردەوە لەسەر مامەڵەکردنی راستگۆیانە و شەفاف لەگەڵ جەماوەرە دەنگدەرەکەدا ئەمەش پێگەی کاندیدکراوان بەهێزتر دەکات، هاوکات رەخنەی شیوازە ساختەکانی هەندێک فراکسیۆن و کاندیدەکانی کرد لەپێناو بەدەستهێنانی دەنگی دەنگدەران لەڕێگەی بەڵێنی بێبنەما و درۆوە.

لەدرێژەیشدا وتی کە جەماوەری عیڕاقی هوشیارە و فێڵەکانی بەسەردا تێناپەڕێت، و دەشزانێت کێ خاوەنی پارە سیاسییەکەیە و دامودەزگاکانی دەوڵەت ناچار دەکات خزمەتی بکەن لەڕووی سیاسییەوە.

شایەنی باسە ئەم چاوپێکەوتنە یەکێکە لە سووڕی چاوپێکەوتنەکانی کاندیدکراوان هاوپەیمانییەکە لەگەڵ سەرکردەکەیدا، و تێیدا تاوتوێی وردەکاری کاری هەڵبژاردنەکان دەکرێت و هەنگاوی پێویست بۆ درووستکردنی ژینگەیەکی هەڵبژاردنی درووست یەکەم بۆ دەنگدەران و دووەمیش بۆ کاندیدکراوان.