هاوپەیمانی نەسڕ ئامادەی كۆنگرەیەک دەبێت سەبارەت بە دۆزی فەڵەستین کە کۆڕبەندی عیڕاقی بۆ یەکگرتنی ئیسلامی ڕێکیخستبوو
چالاکییەکانی نەسڕ

هاوپەیمانی نەسڕ ئامادەی كۆنگرەیەک دەبێت سەبارەت بە دۆزی فەڵەستین کە کۆڕبەندی عیڕاقی بۆ یەکگرتنی ئیسلامی ڕێکیخستبوو

بە بانگێشتنامەیەکی کۆڕبەندی عیڕاقی بۆ یەکگرتنی ئیسلامی، شاندێک کە پێکهاتبوو لە سەرکردایەتیی هاوپەیمانی نەسڕ ئامادەی ئەو کۆنگرەیە بوو کە کۆڕبەندەکە رێکیخستبوو لەژێر ناونیشانی "یەکگرتنی ئیسلامی و کاریگەری پۆزەتیڤی بەسەر دۆزی فەڵەستینیدا".

شاندی "نەسڕ" لەلایەن عەبدلعەباس شەیاع ـەوە سەرکردایەتی کرا بۆ ئامادەبوونی کۆنگرەکە، هەروەها شاندەکە بەڕێزان: عەقیل ردێنی و تاهیر عەیاد دلێمی و ئەحمەد وەندی لەخۆ گرتبوو.

کۆنگرەکە بە وتاری بەڕێز عەلی عەلاق ئەمینداری گشتی کۆڕبەندەکە دەستیپێکرد، لە وتارەکەیدا گرنگترین رووداو و دۆخی تایبەت بە دۆزی فەڵەستینی خستەڕوو.

شایەنی باسە کۆنگرەکە بەشداریکردنی کۆمەڵێک پیاوی ئاینی و سەرکردایەتی سیاسی و دیبلوماسی وەکو باڵیۆزانی فەڵەستین و یەمەنی بە خۆیەوە بینی.