لەیادی پێنج ساڵەی ئازادکردنیدا.. دکتۆر عەبادی لە فەلووجەوە: دەبێت سەرکەوتنەکە بپارێزرێت لەڕێگەی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییەوە لەپێناو دانەڕمانی دەوڵەتدا
سەرۆکاییەتی نەسڕ

لەیادی پێنج ساڵەی ئازادکردنیدا.. دکتۆر عەبادی لە فەلووجەوە: دەبێت سەرکەوتنەکە بپارێزرێت لەڕێگەی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییەوە لەپێناو دانەڕمانی دەوڵەتدا

لەنێو ئامادەبوونێکی جەماوەریی فراوان، سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەردانی شاری فەلووجەی کرد بەبۆنەی ساڵیادی ئازادکردنی لە چنگی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش.

سەردانییەکە بە خوێندنەوەی چەن ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز و گوێگرتن بۆ سروودی نیشتیمانی دەستی پێکرد، پاشان دکتۆر حەیدەر عەبادی وتارێکی پێشکەشکرد تێیدا هاتبوو: "لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆ و لەم شارەدا، خاک ئازاد کرا، و شکۆی خۆمان گێڕایەوە بە خوێنی قارەمانەکانمان لەپناو بەرگریکردن لە عیڕاق و یەکپارچەیی و شەرەفی. ئەو کارەساتانەی روویاندا بابەتێکی سەرپێی و راگوزەر نەبوو، بەڵکو پلان بۆ داڕێژراو بوو کە عیراق ونبووی نێو دنیای بیرکردنەوە تاریکەکان بێت".

 

مرۆڤ گرنگترە لە خاک

هەروەها دکتۆر عەبادی وتی: "زۆرێک پێیان وابوو کە عیڕاق پێویستی بە ساڵانێکی درێژ هەیە بۆ رزگاربوون لە داعش، بەڵام بۆچوونەکەیان شکستی هێنا بە بینینی یەکڕێزی رۆڵەکانی ناوچە ئازاد کراوەکان کاتێک کە ئەو بیرکردنەوە تاریکپەرستەیان رەتکردەوە و راپەڕین دژ بەو چەتانە".

سەبارەت بە ئاوارەکان، عەبادی لەو بارەیەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئاوارەکانی فەلووجە پاش ئەوەی ماڵوحاڵیان بەجێهێشت پێیان وابوو چیتر ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان؛ بەڵام ئازادکردنەکە لە ماوەیەکی پێوانەییدا بەجێهێنرا، ئەویش بەسایەی هەماهەنگی نێوان هێزە قارەمانەکانمان توانرا هەمووان بگەڕێنرێنەوە بۆ ماڵوحاڵی خۆیان لەکاتێکدا جیهان پێیوابوو باسکردنی ئازادکردن لەلایەن ئێمەوە تەنیا بۆ ورە بەرزکردنەوەی گەل و سوپایە.

 

لە گەندەڵیدا، هەموو شتیک دادەڕمێت

دکتۆر عەبادی باسی دووژمنە گەورەکەی ئەمڕۆمانی کرد کە ئەویش گەندەڵییە، چونکە ئەوە گەندەڵی بوو دۆخەکەی بەرەو داڕمان برد، و لەو بارەیەوە وتی:"نامانەوێت چینێکی سیاسی درووست بکەین دوور بێت لە نیشتیمان و هاوڵاتی، ئێمە دەوڵەتی پاشاگەردانیمان ناوێت، بەڵکو دەوڵەتی هاوڵاتیمان دەوێت. ئێمە ئەو لێکەوتانەی کە پێیانەوە دەناڵێنین لە دەرەنجامی تەماحکاری تایبەت و حیزبی و بانگێشتکردن بۆ جیاکاریی و تایفەگەریی و ململانێی نێوان و ناوچە و پارێزگاکان سەرووزیادمانە".

وئاماژەشی بۆ ئەوە کرد کە گەندەڵی پەتایە، بەڵام عیڕاق یەک دەنگە و دەتوانین بە هەموومانەوە ئەم پەتایە کۆتایی پێ بێنین ئەویش لەڕێگەی یەکڕیزیمان و سووربوونمان لەسەر تەواوکردنی رێگای سەرکەوتن.

 

چالاکییەکانی سەردانییەکە

پاش وتارەکەی دکتۆر عەبادی، پارێزگاری ئەنبار بەڕێز عەلی فەرحان وتارەکەی خۆی پێشکەشکرد و تێیدا جەختی لەوە کردەوە ئەوەی کە لە ئەنباردا روویدا دووبارە نابێتەوە، و شەڕەکەی ئەمڕۆ ترسناکترە لە شەڕی دژ بە داعش. هەروەها سوپاسی دکتۆر عەبادی کرد بۆ هەوڵە گەورەکانی لەپێناو بەدەستهێنانی سەرکەوتن بەسەر داعشدا.

دواتریش نوێنەری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار عەمید عەبدوڵا عوبەیدی وتارێکی پێشکەشکرد تێیدا بەخێرهاتنی دکتۆر عەبادی کرد و سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی پێ گەیاندن بۆ رابەرایەتیکردنیان لەکاتی شەڕی دژبەتیرۆر بەرەو سەرکەوتن و ئاشتی.

پاشان فیلمێکی دیکۆمێنتاریی نمایشکرا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکانی ئازادکردنی فەلووجە، و شانۆیەکیش دەربارەی ساڵیادەکە، کە لەلایەن کۆمەڵێک شانۆکاری شارەکەوە پێشکەشکرا.

دکتۆر عەبادی کۆمەڵێک دیاری پێبەخشرا لەوانەیش تابلۆیەکی پۆرترێت لە هونەرمەند حسێن عەبد عەلییەوە، وعابایەکی عەرەبی و شمشێرێکیش لەلایەن نوێنەرانی شێخی عەشیرەتەکانی فەلووجەوە، وعەبادی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەمڕۆ جەنگ بوونی نییە، و دەبێت بەم شمشێرە گەندەڵی و فیتنەکاری نێومان ببڕدرێت.