خاوەنی بەخشندەیی و فەخامەت بەڕێز ئیبراهیم رەئیسی بەڕێز..
سەرۆکاییەتی نەسڕ

خاوەنی بەخشندەیی و فەخامەت بەڕێز ئیبراهیم رەئیسی بەڕێز..

پیرۆزباییتان لێ دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەکو سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران، وهیوای پێشکەوتن و گەشەسەندن بۆ بەڕێزتان و تەواوی گەلی ئێرانی دەخوازیین.

تەواو بەهیوام کە پەیوەندییەکانی عیڕاق و ئێران لە سایەی حوکمڕانییەکەتاندا پێشکەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندی هەردوو وڵات لەسەر بنەماکانی هەماهەنگی و بەرژەوەندی هاوبەش و رێزگرتنی سەروەریی، و بەرپاکردنی ئەو رۆڵە هەرێمییانەی کە ئاسایش و ئاشتی و پەرەسەندن پتەو دەکات.

ئەمڕۆ گەلانی ناوچەکە پێویستی تەواویان بە کردنەوەی ئاسۆی نوێیە لە بەرامبەر چانسەکانی هیواخواستن بەرۆژێکی باشتر.

ئەمڕۆ رابەرانی ناوچەکە بەرپرسیارێتییەکەیان لە لێواری خەرەنددایە، بۆیە دەبێت رابەرایەتی گۆڕانکارییە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان بکەن بە سیاسەتێکی ئەرێنی بونیادنەرەوە.