دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لەهەریەک لە باڵیۆزی نوێی تورکیا لە بەغدا و باڵیۆزی یابانی
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لەهەریەک لە باڵیۆزی نوێی تورکیا لە بەغدا و باڵیۆزی یابانی

سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ دووشەممە، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی نوێی تورکیا لە بەغدا بەڕێز عەلی رەزا گوینای.

عەبادی هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێی تورکیا خواست لە ئەرکە نوێکەیدا لە عیراق و کاری زیاتر بکات بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات.

دیدارەکە تاوتوێی کردنی دۆخی عیڕاق و ناوچەکەی بەخۆیەوە بینی و هەروەها پرسی بنیادنانی پەیوەندی هاوبەش لەسەر بنەمای رێزگرتنی دوولایەنە لە سەروەریی لە هەموو بوارەکاندا.

هەروەها دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشوازیکرد لە باڵیۆزی یابانی لە بەغدا بەڕێز سوزۆکی کوتارۆ و تاوتوێی پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات کرا و دۆخی عیڕاق خرایە بەرباس.

وجەختیشکرایەوە لەسەر گرنگی هاتنی کۆمپانیا یابانییەکان بۆ عیراق بەمەبەستی وەبەرهێنان تێیدا چونکە خاوەنی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و پتەون و هەروەها ناوبانگێکی باشیان هەیە لەلای عیڕاقییەکان.