دکتۆر عەبادی پێشوازی لە شاندی عەتەبەی عەباسی پیرۆز دەکات
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی لە شاندی عەتەبەی عەباسی پیرۆز دەکات

دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ، ئەمڕۆ یەکشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە شاندی عەتەبەی عەباسی پیرۆز.

شاندی عەتەبەکە "ئەنسکلۆپیدیای فەتوای خۆپارێزی کیفائی" پێشکەش بە دکتۆر حەیدەر عەبادی کرد، لەلای خۆیشییەوە دکتۆر ستایشی رۆڵی نووسەرانی ئەو ئەنسکلۆپیدیایەی کرد.

عەبادی ئاماژەشی بەوە کرد کە عیڕاق بە دۆخ و کاتێکی قورسدا تێپەڕی پاش ئەوەی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش بەشێکی لە خاکی عیڕاق داگیرکرد، بەڵام فەتوا پیرۆزەکەی سەماحەتی سەید عەلی سیستانی ورەکانی بەرزکردەوە بەرەو بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی گەورە کە جیهان بە موعجیزەی وەسفکرد.

دکتۆر عەبادی جەختیشکردەوە لەسەر گرنگی پاراستنی ئەو سەرکەوتنە کە بە خوێن و قوربانیدانی عیڕاقییەکان بەدەستهێنرا و دەبێت لەدەست نەدرێت، ئەو دەمە توانیمان هەماهەنگی لەنێوان هێزە قارەمانەکانماندا درووست بکەین و شکۆی ئەو هێزانەمان گەڕاندەوە، وخاک ئازادکرا، و ئۆپراسیۆنی بەردەوام ئەنجامدرا بۆ راوەدونانی پاشماوەکانی چەتە تیرۆریستەکان، و بە ئیمتیاز چیرۆکێکی سەرکەوتنی عیڕاقیمان نەخشاند کە مێژوو بە نەمری دەیهێڵێتەوە.