لێدوان
سەرۆکاییەتی نەسڕ

لێدوان

لینکێک لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە تێیدا چەند کەسێک کێشە تایبەتەکەی خۆیان دەخەنەڕوو کە گوایە لەلایەن خاوەنی موڵکەکەوە لە شوێنێکی بەکرێگیراو دەردەکرێن، ئەو کاسانە وەکو لە گرتەکەدا دیارن ناوی دکتۆر عەبادی دەزڕێنن و تۆمەتی بێبنەمای دەخەنە پاڵ، بە درۆ و دەلەسە ناوی دەخزێننە ئەو بابەتەوە لە کاتێکدا دکتۆر عەبادی دوور و نزیک پەیوەندی بەو خانووبەرەیەوە نییە کە ئەوان ناوی دەبەن.

دەمانەوێت رای گشتی و هەموو کەسانی پەیوەندیدار لەمانەی خوارەوە ئاگەدار بکەینەوە:

۱. داواکارین لە دامودەزگا دادوەریی و حکومییەکان لێکۆڵینەوەیەکی خێرا و گشتگیر دەستپێبکەن لەمەڕ قسەکانی ئەو کەسانەی کە خاوەنی کێشەکەن، لەپێناو جێبەجێکردنی حەق و دادپەروەری چی ئەگەر دژ بەوان یان بۆ ئەوان کەیسەکە یەکلایی ببێتەوە.

۲. نووسینگەی دکتۆر حەیدەر عەبادی هەڵدەستێت بە دادگاییکردنی ئەوانەی لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەرکەوتوون، بەتۆمەتێ جنێودان و تەشهیرپێکردن و درووستکردنی تۆمەتی بێ بنەما، بۆ ئەوەی ئەو کەسانە بەرپرسیارێتی دەرەنجامەکانی کردەوەکەیان لە ئەستۆبگرن، یان ئەوەتا بەشێوەیەکی ئاشکرا داوای لێبوردن بکەن، چونکە نابێت ئازادی رادەربڕین بەهەڵە بەکابهێنرێت و جنێو و تۆمەتی بێبنەما بخرێتە پاڵی خەڵکی.

ئێمە ئامانجمان هیچ نییە بێجگە لە بەدەستهێنانی دادپەروەری بۆ خۆمان و بۆ ئەوانی تریش، قبووڵمان نییە درۆ و دەلەسە و جنێو ببێتە زمانی مامەڵە پێکردن لەگەڵ بەرامبەردا.