هاوپەیمانی نەسڕ: تاوانی سپایکر هەمیشە وەکو برینێکی قووڵ لە ویژدانی نیشتیمانی و مرۆڤایەتیدا دەمێنێتەوە
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانی نەسڕ: تاوانی سپایکر هەمیشە وەکو برینێکی قووڵ لە ویژدانی نیشتیمانی و مرۆڤایەتیدا دەمێنێتەوە

لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا لە بەرواری ۱۲ حوزەیرانی ۲۰۱٤ـدا یادی ئەنجامدانی گەورەترین کوشتاری رق و وەحشیگەریی و تیرۆر دەکەینەوە کە لەلایەن چەتە تیرۆریستییەکانی داعش و کۆمەڵێک تێوەگلاوەوە دەرهەق بە هەزارەها لاوی بێتاوانی عیڕاق ئەنجامدرا، تێیدا ئەو لاوانە بەرەو سەربڕیین بران لە دیمەنێکی خوێناویی کە هاوتای دەگمەنە لە مێژوودا.

لەکاتێکدا ئێمە لەم یادەوەرییەدا بە هەموو شکۆیەکەوە وەستاوین و متمانەمان بە توانای گەلەکەمان هەیە کە تۆڵەی شەهیدانی سپایکەر و هەموو قوربانیانی دەستی تیرۆر و وەحشیگەریی بکاتەوە، هاوکات چەختیش دەکەینەوە، کە کوشتاری سپایکەر وەکو برینێکی قووڵ لە ویژدانی نیشتیمانی و مرۆڤایەتیدا دەمێنێتەوە، هەرەوها وەکو وێستگەیەکی یادهێنانەوەی هەمیشەیی دەمێنێتەوە بۆ دەرەنجامەکانی لاوازبوونی دەوڵەت و ئەو کارەسات و فیتنە و کوشتارانەی کە لەم لاوازییە دەکەونەوە، هەروەها وانە و عیبرەتێکە بۆ دەرەنجامەکانی خۆبەدەستەوەدانی رق و تایفەگەریی و بیرکردنەوەی وێرانکەر کە دواجار بەروبوومەکەی هیچ نییە بێجگە لە مەرگ و ماڵوێرانییەک کە هیچ کەس لە چنگی رزگاری نابێت. هاوکات ئەم وەستانەمان وەستانێکی ئیعتیبارییە چونکە عەدالەتی خودا و یاسا وا دەخوازن کە لێپێچینەوە لەگەڵ تاوانبار و تێوەگلاو و کەمتەرخەم و کەسی فاشیل بکرێت ئەوانەی کە هۆکار بوون و ئێستاش هۆکارن لە درووستکردنی مەرگ و ماڵوێرانی و کارەساتەکانی گەل.

گەلان لاپەڕەی وێستگەکانی نوشست و کارەساتەکانی دادەخات، بەڵام گەلە زیندووەکان بەباشی پەند و عیبرەتی تەواوی لێیەوە وەردەگرن لەپێناو دووبارە نەبوونەوەی چەرمەسەرییەکاندا. بۆیە دەبێت گەلەکەمان هۆشیار بێت بەوەی هیچ چارەسەرێکی تر نییە بۆ وەستاندنی زینجیرەی کارەساتەکان بێجگە لە سۆلیداربوون و پابەندبوون بە یاسا و پێکەوەژیان و ئاشتی، و بونیدنانی دەوڵەتێکی دادپەروەر.