سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، دوێنێ شەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە هەریەک لە وەزیرانی دارایی بەڕێز عەلی عەلاوی، و وەزیری نەوت بەڕێز ئیحسان عەبدولجەبار، و وەزیری رۆشەنبیری بەڕێز حەسەن نازم.
لە دیدارەکەدا، تاوتوێی کۆمەڵێک دۆسێیەی پەیوەست بە رێکارە حکومییەکان کرا بۆ بوژاندنەوەی کۆمەڵێک سێکتەر، و زیادکردنی داهاتی نانەوتی، و ئەنجامدانی چاکسازیی لە وەزارەتەکاندا، و چارەسەرکردنی ئەو قەیرانانەی کە وڵاتەکە پێیاندا تێدەپەڕێت.
و دکتۆر عەبادی جەختکردەوە لەوەی وڵاتەکە رووبەڕووی ئاڵەنگاریی گەورە بووەتەوە، و پێویستی بە هەوڵدانی زیاترە بۆ تێپەڕاندنیان، و گەیاندنی وڵاتەکە بە کەنارێکی ئارام، ئەمەش پێویستی بە چاکسازییەکی راستەقینە هەیە لە وەزارەتەکاندا، و هەروەها کەمکردنەوەی رێکارە بیراکرۆسییەکان، و دەرکردنی بڕیاری درووست، و چارەسەرکردنی نشووستییەکان.
دکتۆر عەبادی ئاماژەشی کرد بۆ گرنگی دابینکردنی ژینگەی گونجاو بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکە، لەڕووی ئاسایش و هونەرییەوە، و هەموو ئاسانکارییەکیش بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بکرێت بۆ ئەوەی بە ئەرکی خۆیان هەستن و رۆڵی خۆیان بگێڕن، هەروەها ئاماژەشی بەوە دا کە وڵاتەکە لە بەرامبەر هەلێکە بۆ گۆڕان لەپێناو خزمەتکردنی گەلەکەمان و بەجێهێنانی پێویستییەکانیان.