سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ شەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێز موستەفا کازمی.
لە دیدارەکەدا، تاوتوێی پێشهاتە هەنوکەییەکانی وڵاتەکە کرا، وپلانەکانی حکومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییەکان، و هەروەها ئامادەکارییەکانی حکومەت بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی سەقامگیر بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکە.
و دکتۆر عەبادی جەختیکردەوە لەسەر گرنگی یەکخستنی گوتار لەپێناو دەرکردنی وڵاتەکە لەو قەیرانانەی کە تێیان کەوتووە، و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پێشوەختەی پاک، لەژێر چاودێرییەکی نێودەوڵەتیدا، کە هوێن بێت بۆ گۆڕینی دۆخەکە بەرەو باشتر بەمەبەستی خزمەتکردنی رۆڵەکانی گەلەکەمان.