شاندێک لە هاوپەیمانی نەسڕ سەردانی بارەگای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات بەبۆنەی یادی ٤٦ ساڵەی دامەزراندنییەوە
چالاکییەکانی نەسڕ

شاندێک لە هاوپەیمانی نەسڕ سەردانی بارەگای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات بەبۆنەی یادی ٤٦ ساڵەی دامەزراندنییەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندێکی سیاسی کە پێکهاتبوو لە سەرکردایەتی هاوپەیمانی نەسڕ سەردانی بارەگای یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان کرد بەبۆنەی یادی ٤٦ ساڵەی دامەزراندنییەوە.

ولەلایەن خاتوو ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانی یەکێتییەوە پێشوازیان لێکرا، شاندەکە نامەیەکی پیرۆزباییان گەیاندە دەستی کە لەلایەن دکتۆر حەیدەر عەبادییەوە نێردرابوو.

و هەردوولا تاوتوێی کۆی دۆخی سیاسییان کرد لە وڵاتەکەدا و ئامادەکارییە حکومی و پەرلەمانییەکان بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکە کە بڕیارە لە تشرینی یەکەمی داهاتوودا ئەنجام بدرێت، و هەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر پێویستی پەنابردنەبەر بنەماکانی هەماهەنگی هەمەلایەنە و پێویستی بەشداریپێکردنی هەموو لایەنە نیشتیمانییەکان لە پرۆسەی درووستکردنی بڕیاردا.

و لەلای خۆیەوە خاتوو ئاڵا تاڵەبانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ سەردانییەکە، وئەو هەڵوێستە نیشتیمانییانەی هێنایەوە یاد کە کابینەکەی دکتۆر حەیدەر عەبادی پێی تایبەت و ناسراو بوو، و هیوای خواست قۆناغە داهاتووەکە تەواوکەری پەیڕەوی هاوسەنگی و بەشداری نیشتیمانی بێت لە بنیادنانی دامودەزگاییدا بۆ هەموو جومگەکانی دەوڵەت.