شاندێک لە هاوپەیمانی نەسڕ سەردانی باڵیۆزخانەی فەلەستین دەکەن لە بەغدا
چالاکییەکانی نەسڕ

شاندێک لە هاوپەیمانی نەسڕ سەردانی باڵیۆزخانەی فەلەستین دەکەن لە بەغدا

بەسەرۆکایەتی ئایات موزەفەر نوری وتەبێژی فەرمی هاوپەیمانی نەسڕ شاندێکی لاوانی سەر بە هاوپەیمانییەکە ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی باڵیۆزخانەی دەوڵەتی فەڵەستینیان کرد لە بەغدادا.

ئەحمەد عقل باڵیۆزی فەڵەستین لە بەغدا و کارمەندانی باڵیۆزخانەکە لە پێشوازیکردنی شاندەکەدا بوون، شاندەکەش سی لاوی رابەری لەخۆی گرتبوو.

باڵیۆزی بەڕێز شاندەکەی خستە چوارچێوەی وێنەی ئەو پێشهاتە یەک بەدوا یەکانەی کە خاکی فەڵەستین بەخۆیەوە دەبینێت بەهۆی ئەو پێکدادانە کراوەیەی گەلی کە فەڵەستینی دەرگیری بووە لە هەموو جێگەیەکدا لەگەڵ دەسەڵاتی داگیرکەری زایۆنیزمدا.

ئەندامانی شاندەکە جەختیانکردەوە لەوەی کە ئەوان تەنیا سۆلیدار نیین لەگەڵ گەلی فەڵەستینیدا؛ بەڵکو خۆیان بەخاوەنی دۆزی فەڵەستینی دەزانن و ئەوان و عیڕاق دەستبەرداری فەڵەستینی دەستەخوشک نابن و سڵناکەنەوە لە پشتیوانیکردنی بەردەوامیان بۆی.

لەلایەن خۆیشییەوە ئایات موزەفەر سڵاوی دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕی پێگەیاندن و جەختیکردەوە لەوەی هاوپەیمانییەکە هەمیشە ئامادەیە بۆ پشتیوانیکردن و بەدەمەوەچوونی هەموو داواکارییەکانی برا فەڵەستینییەکانمان.