سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە وەزیری کارەبا بەڕێز ماجید مەهدی حەنتوش.
لەدیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی کارەبا کرا لە وڵاتەکەدا و گرنگی هەوڵدانی زیاتر لەپێناو زیادکردنی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان لەگەڵ هاتنی وەرزی هاویندا و گرنگی تەواوکردنی ئەو پڕۆژانەی کە سیستەمی کارەبای نیشتیمانی بەهێز دەکات.
وعەبادی جەختیکردەوە لەسەر گرنگی دابینکردنی هەموو ئیمکانەکان و نەهێشتنی رێکارە بیرۆکراسییەکان و لەمپەرەکان لە بەرامبەر خزمەتکردنی هاوڵاتیاندا و دابینکردنی کارەبا بۆیان.