هاوپەیمانی نەسڕ: پێشوازی لە دەرهاویشتەکانی دیالۆگی ستراتیژی دەکەین و داخوازی جەدوەلەین
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانی نەسڕ: پێشوازی لە دەرهاویشتەکانی دیالۆگی ستراتیژی دەکەین و داخوازی جەدوەلەین

"هاوپەیمانی نەسڕ" پێشوازی لە دیالۆگی ستراتیژی عیڕاقی ئەمریکی دەکات، سەبارەت بە پێناسەکردن و رێکخستنی بوونی هێزەکانی ئەمریکا، وسنووردارکردنی بوونی لە عیڕاقدا و مانەوەی تەنیا بۆ ئەرکی مەشقپێکردن و راوێژکاریی، وهاوپەیمانییەکە داخوازی بەجێهێنانی رێککەوتنە هونەرییەکەیە بەمەبەستی دیاریکردنی کاتی دەرچوونی هێزە شەڕەکەرەکان بەپێی ئەو دیدگا و پێویستییەی کە دەزگا عیڕاقییە تایبەتەکان دەیخەمڵێنن.

و"نەسڕ" جەختدەکاتەوە لەپاڵپشتیکردنی خۆی بۆ سیاسەت و هەڵوێستە حکومیی و نیشتیمانییەکان پەیوەست بە پاراستن و پتەوکردنی بەرژەوەندیی و سەروەریی عیڕاق بەرامبەر کۆی وڵاتان، چونکە دۆزەکانی یەکپارچەیی و بەرژەوەندیی و سەروەریی نیشتیمانیی بەشێکی دانەبڕاوە لە مامەڵکردنی عیڕاق لەگەڵ هەموو وڵاتەکان بەبێ جیاوازیی.