هاوپەیمانی نەسڕ: هەڵوێستمان روونە لە دەستپێکی سەپاندنی دابەزاندنی نرخی ئاڵوگۆڕی دینارەوە
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانی نەسڕ: هەڵوێستمان روونە لە دەستپێکی سەپاندنی دابەزاندنی نرخی ئاڵوگۆڕی دینارەوە

"هاوپەیمانی نەسڕ" جەختدەکاتەوە بۆ ڕای گشتی لە هەڵوێستە نەگۆڕەکانی بۆ پشتیوانیکردنی گەل و ئیدارەدانێکی درووستی دەوڵەت و پشەنگیشیان ئیدارەدانی دۆسیەی دارایی و ئابووری. ولەم بارەیشەوە "نەسڕ" جەختدەکاتەوە لە دژایەتیکردنی خۆی و هەر لە سەرەتاشەوە بۆ دابەزاندنی نرخی ئاڵوگۆڕی دینار، وجەختیشیکردەوە لەم هەڵوێستەی خۆی لەکاتی کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکانەوە لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی وەزیران لە کانوونی یەکەمی ۲۰۲۰ـەوە کە نوێنەری دکتۆر عەبادی تێیدا ئامادەبوو.

ولەزیاد لە بەیاننامە و دیدارێکدا د.عەبادی جەختیکردۆتەوە بەڕوونی لە دژایەتیکردنی خۆی بۆ هەر جۆرە دابەزاندنێکی نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەهۆی کاریگەرییە نەرێنییەکانی بەسەر کەسانی خاوەن داهاتی دیاریکراو و چینی ناوڕاستەوە لە کۆمەڵگادا و دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی رێژەکانی هەڵاوسان، ودەبێت بەدیلی تر بخرێتەڕوو کە بتوانێت ئەم کەمبوونەوەی سیولەی داراییەوە لە چوارچێوەی دیدێکی کامڵەوە بۆ ئیدارەدان و هاندانی ئابوورییەوە بۆ درووستکردنی هەلی کار بۆ هاوڵاتیان.