هاوپەیمانی نەسڕ: پێشوازیی لە دەستپێشخەرییەکی نیشتیمانی جیددی دەکەین لەبارەی قەیرانەکانی دەوڵەت
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانی نەسڕ: پێشوازیی لە دەستپێشخەرییەکی نیشتیمانی جیددی دەکەین لەبارەی قەیرانەکانی دەوڵەت

"هاوپەیمانی نەسڕ" پێیوایە هەر کارێک لەدەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت و دامودەزگاکانی قبووڵنەکراوە، دەرەنجام دەمانگەیەنێتە پەرتبوونێکی نیشتیمانی زیاتر و دابەشبوونی دەوڵەت و لەدەستدانی شکۆکەی و زیانگەیاندن بە بەرژەوەندیی هاوڵاتیان.

و"نەسڕ" جەختدەکاتەوە لەوەی رەخنەگرتن لە ئەدای حکومەیی، وتەنانەت گۆڕانکاریی حکومیش، شتێکی ڕێگەپێدراو و ئاساییە لە نەریتی سیستەمە دیموکراتییەکاندا، بەڵام لەچوارچێوەی یاسا و دامودەزگا و بەرژەوەندیی گشتییدا.

و"نەسڕ" ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەردەوامبوونی ململانێی سیاسی و لێکدژبوونی دیدگاکان و سیاسەتەکان بەرامبەر بە قەیرانەکانی دەوڵەت لە بەرژەوەندی دەوڵەت و گەلدا نییە، ئەوەی لەم قۆناغەدا داواکراوە سۆڵیدارێتییە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی دەوڵەت و رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان.

و"نەسڕ" داواکاری دەستپێشخەرییەکی نیشتیمانیی جیددییە بۆ دەرچوون بە چوارچێوەی ڕێککەوتنی سیاسی، بەمەبەستی یەکخستنی دیدگا و هەڵوێستەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانە سەرەکییەکانی دەوڵەت لەڕووی سیاسی و ئابووری و سەروەرییەوە، لەسەر بنەمای دەستووری و بەرژەوەندی گشتی، بەهەژمارکردنی بونیادنانی دەوڵەت وەکو ئەرکێکی سۆڵیداریی کە تێیدا هەموو دامودەزگا و هێزەکانی گەل بەشداربن.