وتەبێژی فەرمی نەسڕ: پێشوازی دەکەین لە هەماهەنگی کردنی عیڕاق لەگەڵ وڵاتانی هەرێمیدا و داواکارین لێیان دەستێوەردان رابگرن
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

وتەبێژی فەرمی نەسڕ: پێشوازی دەکەین لە هەماهەنگی کردنی عیڕاق لەگەڵ وڵاتانی هەرێمیدا و داواکارین لێیان دەستێوەردان رابگرن

ئایات ئەلموزەفەر "وتەبێژی فەرمی هاوپەیمانی نەسڕ" جەختیکردەوە لە پێشوازیکردنی نەسڕ لە هەماهەنگی و تەواوکاریبوونی عیڕاق لەگەڵ وڵاتانی هەرێمدا، لەپێناو مسۆگەکردنی سەقامگیریی و گەشەکردن بۆ هەمووان، لەجیاتی ئەژینداکانی ململانێی و رق و جەنگ.

وموزەفەر ئاماژەشی کرد بەوەی عیڕاق گەورەترین قوربانی ململانێی میحوەرەکان بوو لەناوچەکەدا و تا ئێستاش بە دەستی ئەو دۆخەوە دەناڵێنێت، وباجێکی گەورەی دایەوە لەسەر حیسابی ئاسایش و سەقامگیریی و گەشەکردنی خۆی بەهۆی دەستێوەردانی وڵاتان لە کارووبارە ناوخۆییەکانی، ودەبێت ئەم وڵاتانە پەی بەرن بە ترسناکی بەردەوامبوونیان لە سیاسەتە نابەرپرسانەکانیان بەرامبەر بە عیڕاق.

وهێماشیکرد بەوەی عیڕاق داواکاری هەماهەنگیکردن و سۆلێداربوونه، بەڵام ناپاڕێتەوە بۆی و وڵاتێکی لاواز نییە، وکارتی ئەرێنی وکارتی فشاری باشی هەیە و دەبێت بەکاریانبێنێت بۆ بەجێهێنانی بەرژەوەندییەکانی عیڕاق و سنووردانان بۆ ئەو وڵاتانەی کە بەردەوامن لەدەستێوەردان لەرێگەی سیاسەتە پێشێلکارییەکانیانەوە بەرامبەر بە سەروەریی عیڕاق.

وموزەفەر کۆتاییشی هێنا بە قسەکانی بەجەختکردنەوەی لەسەر ئەوەی یادەوەریی نیشتیمانی هەموو هەڵوێستە ئەرێنی و نەرێنییەکانی وڵاتان بەرامبەر بە عیڕاق لەخۆیدا هەڵدەگرێت و ئیحتیفازی پێوە دەکات.