دکتۆر عەبادی پێشوازی کرد لە سەرۆکی لیژنەی پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی پەرلەمان
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی کرد لە سەرۆکی لیژنەی پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی پەرلەمان

دوێنی لە نووسینگەکەی خۆیدا سەرکردەی هاوپەیمانێتی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشوازیکرد لە عەبوود وەحید ئەلعبوود سەرۆکی لیژنەی پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی پەرلەمان.

لەدیدارەکەدا کە شێخ نووری ئەلعنزی بەرپرسی دۆسێیەی پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە هاوپەیمانێتی نەسڕ تێیدا بەشداربوو تاوتوێی ئاستەنگە کۆمەڵایەتییەکانی قۆناغە داهاتووەکە کرا ورێگەچارەکانی تێپەڕاندنیان لەڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە، وهەروەها رۆڵی هەڵبژاردن لە درووستکردنی گۆڕانکاریی بەرەو باشتر لەحاڵەتێکدا ئەگەر بێتو بەشداریکردنێکی فراوان بەخۆیەوە ببینێت لەلایەن هەمووانەوە، وئەمەش بەرپرسیارێتییەکە و دەبێت سەرۆک خێڵەکان بەشداربن لە هوشیارکردنەوەی خەڵک لەبارەیەوە.