هاوپەیمانێتی نەسڕ: دەستەواژەی هاوسەنگی دەستووریی رەتدەکەینەوە وداواکاری لابردنیین
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانێتی نەسڕ: دەستەواژەی هاوسەنگی دەستووریی رەتدەکەینەوە وداواکاری لابردنیین

"هاوپەیمانێتی نەسڕ" دەستەواژەی (هاوسەنگیی دەستووری) رەتدەکەینەوە کە لە بڕگەی (6)ـی یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵیدا هاتووە، وبە پێشهاتێکی ترسناکی هەژمار دەکات بەهۆی خوڵقاندنی دەستەواژەگەلێکەوە کە هیچ بنەمایەکی دەستووریی و یاسیی نییە، وشەرعیەت دەدات بە پشکپشکێنەی ئیتیکی و تایفیی لە بونیادی دەوڵەتدا بەگشتی و لە دادگادا بەتایبەتی.

و"هاوپەیمانێتی نەسڕ" جەختدەکاتەوە لەوەی دەستەواژەی (هاوسەنگی) یەک جارێک لەڕووی دەستوورییەوە ئاماژەی بۆ کراوە سەبارەت بە هێزە چەکدارەکان، وهیچ لایەنێک بۆی نییە بە ئەنجوومەنی وەزیرانیشەوە کە دەستکاریی دەستوور بکەن.

(نەسڕ) داواکاری چاوخشاندنەوەیە بە بڕگەی (6)ـی یاسای دادگای فیدڕاڵی هەموارکراو بەشێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ دەستووری عیڕاقی کارپێکراودا.