لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی نەورۆز شاندێک لە هاوپەیمانێتی نەسڕ سەردانی بارەگای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات
چالاکییەکانی نەسڕ

لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی نەورۆز شاندێک لە هاوپەیمانێتی نەسڕ سەردانی بارەگای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە شاندێک لە هاوپەیمانێتی نەسڕ بەسەرۆکایەتی وتەبێژی فەرمی هاوپەیمانێتییەکە ئەندازیار ئەحمەد ئەلوەندی سەردانی بارەگای یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان کرد بەمەبەستی پیرۆزباییکردن لە خوشک و برایانی یەکێتی بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی نەورۆز و گوڵیان پێشکەشکرن.

وسەردانییەکە تاوتوێیەکی بەخۆیەوە بینی دەربارەی دۆخی گشتیی عیڕاق، ومێژووی کورد و عەرەب، و گرفتە هەڵواسراوەکان لەنێوان ناوەند و هەرێمدا، وجەختکردنەوە لەسەر گەڕانەوە بۆ دەستووری عیڕاقی لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان.

و دکتۆر رابیحە حەمەد، بەرپرسی رێکخستنەکانی بەغدای یەکێتی پێشوازیکرد لەم سەردانییە و ستایشی هەڵوێستەکانی دکتۆر عەبادی کرد لەمەڕ هەرێمی کوردستاندا، وجەختیکردەوە لەوەی تەنیا چارەسەر بۆ دەرچوون لە قەیرانەکە دیالۆگی نیشتیمانییە بە بەشداریکردنی هەموو هێزە سیاسییەکان.

ودەربارەی دوا پێشهات و یاسای بودجە، حەمەد ئاماژەی کرد بەوەی هەڵوێستەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان روونن، ویەکێتی لەگەڵ رێککەوتنە لەسەر بودجە بەهەر نرخێک بێت، وپێداگریشی کرد لەسەر گرنگی دەربازکردنی گەلی کورد لە ململانێی دەسەڵاتەکان، وپەلەکردن لە پێدانی شایستە و مووچەکان.

وئارەزوومەندیی خۆیشی نیشاندا بە سەردانیکردنی دکتۆر عەبادی لەرێگەی شاندێکی فەرمییەوە، وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەم ساردانیکردنەی هاوپەیمانێتییەکە بۆیان.