هاوپەیمانێتی نەسڕ: هەڵەبجە پەڵەیەکی شەرمەزارییە بەنێوچەوانی بەعسی رەشەوە
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانێتی نەسڕ: هەڵەبجە پەڵەیەکی شەرمەزارییە بەنێوچەوانی بەعسی رەشەوە

ئەمڕۆ بەخەم و پەژارەوە یادی جینۆسایدی هەڵەبجە دەکەینەوە کە تێیدا سەدان هەزار هاوڵاتی کورد بوونە قوربانی بەهۆی بۆمبارانکردنیان بە چەکی کیماوی لەلایەن ڕژێمی زۆرداریی بەعسەوە لەساڵی ۱۹٨٨ـدا.

گەلەکەمان ناتوانێت ئەو باجە گەورانە لەبیربکات کە بەهۆی سیاسەت و کوشتار و زۆرداریی و جەنگ و سەرکوتکارییەکانی بەعسەوە داویانە، دەبێت لە مێژوو تێبگەین و وێستگەکانی تەوزیف بکەین لەپێناو ئەوەی ستەم و زۆرداریی کردارەکانی خۆی دووبارە نەکاتەوە دژ بە گەلەکەمان و داخوازییەکانیان.

لەم یادەدا داواکاری یەکڕیزیی نیشتیمانین و مسۆگەکردنی بونیادنانێکی درووستی سیستەمێکی سیاسیی عەدالەتخوازین بەشێوەیەک کە داخوازییەکانی گەل بەجێبهێنێت بەهەموو تایفە و نەتەوەکانییەوە.

هەڵەبجە هەمیشە وەکو پەڵەیەکی شەرمەزاریی بەنێوچەوانی بەعسی رەشدا دەمێنێتەوە، هەروەها وەکو وێستگەیەکی بوژاندنەوە و بەئاگاهاتنەوە لەپێناو بەجێهێنانی عەدالەت و یەکسانی و پێکەوەژیان.